یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4330 دۆلارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە نرخی زێڕ بە دابەزین کرایەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو توانی بگاتە نزیکەی 4350 دۆلار.
 
نرخی زێڕ لە ساڵی 2025 گەورەترین بەرزبوونەوەی لە دوای ساڵی 1979وە بەخۆیەوە بینی و خواستی بازرگانان و پێشبینی بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر بەردەوامە لە هاندانی نرخی زێڕ بەرەو ئاستە بەرزە مێژووییەکەی.
 
لە مانگی 10ـی ئەم ساڵدا نرخی زێڕ گەیشتە ئاستی 4381 دۆلار.
 
دۆخی ئابووریی ئەمریکا و ئەگەری سستبوونەوەی بازاڕی کاری ئەو وڵاتە بەردەوام هاندەرێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بووە.
 
مایکڵ ویدمەر، بەڕێوەبەری ستراتیژی لە بانکی ئەمریکا لەو بارەیە دەڵێت، "بازرگانان بەردەوامن لە کڕینی زێڕ بۆ ئەوەی هێشتا لە ساڵی 2026 قازانجی زیاتری لێ بکەن."
 
ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا کە پێشانی دەدات، رێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە بۆ 4.6٪ کە بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا، ئەوە دەردەخات، کە خەریکە ئابووریی ئەمریکا بەرەو سستبوونەوە دەڕوات، ئەوەش دابەزینی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە، کە بە قازانجی زێڕ شکاوەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە