رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن، نزیکەی 200 تمەن دابەزی و یەک دۆلار بە 130 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرەڕای دابەزینی کەمی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، هێشتا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە نزیک بەرزترین ئاستە مێژووییەکانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار 130 هەزار و 950 تمەن و کەمترین ئاستیشی 130 هەزار و 750 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 1.75٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 42.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ