حکومەتی هەنگاریا بڕیاری کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین دەدات

20-06-2022
عومەر ئەحمەد
نیشانەکردن نرخی بەنزین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە هەنگاریا بۆ 12.6٪ کە بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا وایکردووە، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا بە پێچەوانەی بنەمای بازاڕی ئازاد، ئاستێک بۆ نرخی بەنزین دابنێت.
 
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، "دۆخی نائاسایی رێوشوێنی نائاسایش دەخوازێت. لەو کاتانەشدا لادان لە یاسا گشتییەکان رێگەپێدراوە، تەنانەت کارێکی پێویستیشە. هیچ رێگەیەکی دیکە نییە جگە لەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خەڵکی هەنگاریا."
 
پێش شەڕی ئۆکراینا 1 دۆلار بە 310 فۆرێنت، دراوی نیشتمانی هەنگاریا مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێستا بەهای یەک دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ 380 فۆرێنت.
 
هاووڵاتییانی هەنگاریش پێشوازی لە بڕیاری کۆنترۆڵی نرخی بەنزین دەکەن. جۆزێف تۆت، جووتیارێکی خانەنشینی هەنگاری دەڵێت، "ئەمە بۆ ئێمە باشە، هەرچەندە بیانییەکان ناچارن پارەی زیاتر بدەن. رەنگە ئێمەش بڕۆینە وڵاتی ئەوان بەنرخێکی زیاتر پێمان بفرۆشن."
 
کریستیان ئۆرسۆز، دارتاشێکی هەنگارییە و دەڵێت، "زۆر باشە ئاستێکی دیاریکراو بۆ نرخ هەبێت. ئۆتۆمبێلی ژمارە هەنگاری لیتری بە 480 فرۆنتس پڕدەکرێت. ئەگەر نرخ زیاتر بەرزبێت، ئەوا لە توانای ئێمە دەردەچێت."
 
تێکرای نرخی یەک لیتر بەنزین لە وڵاتە ئەوروپییەکان نزیکبووەتەوە لە 2 دۆلار و 20 سەنت، بەڵام لە هەنگاریا نزیکەی 1 دۆلار و 20 سەنتە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە