رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی رۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دابەزی، ئێوارەی ئەمڕۆ بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ 75 دۆلار بەرزبووەوە. لەبازاڕەکانیشدا عەیاری 21 مسقاڵێکی 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 885 هەزار دینار بوو؛ عەیار 18 بە 758 هەزار و عەیار 22 بە 927 هەزار دینار بوو."
لە ئێوارەی هەینییەوە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 875 هەزار دینار؛ عەیاری 18 بە 750 هەزار و عەیاری 22 بە 916 هەزار دینار بوو.
بەیانیی رۆژی هەینی، 17ـی ئەم مانگە، بۆ یەکەم جار نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 897 هەزار دینار.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 4 هەزار و 325 دۆلار بوو، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا ئۆنسەیەک بە 4 هەزار و 250 دۆلار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ