شەفافیەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە لە 13 ملیار دینار

21-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 13 ملیار دینارە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو 17% کەمیکردووە. هەروەها داهاتی سنوورەکە ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 161 ملیار دینارە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 15-03-2025 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 21-03-2025، 13 ملیار و دوو ملیۆن و 917 هەزار و 175 دینار بووە.
 
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە داهاتی هەفتەی پێشتری کردووە و رایگەیاندووە، داهات 15 ملیار و 797 ملیۆن 614 هەزار و 306 دینار بووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە بێت، داهاتی ئەو سنوورانە مانگی رابردوو زیاتر بووە لە 62 ملیار و 804 ملیۆن دینار، ئەم مانگەش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 36 ملیار و 401 ملیۆن دینار.
 
لەو ماڵپەڕەدا کە داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە، ئاماژەی بە داهاتی ساڵی رابردوو کراوە، کە زیاتر بووە لە 900 ملیار و 199 ملیۆن دینار، ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 161 ملیار و 188 ملیۆن دینار.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دروشمەکەی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگر کە کاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

ژوورە بازرگانییەکان: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردن لێدانە لە ئابووریی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی دهۆک دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رێگە نادات باری هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان ببرێتە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانیش دەڵێت، بڕیارەکە "زیانی زۆر"ی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بووە بە هۆکاری چۆڵبوونی کۆگەکان