شرنەخ دەبێتە چەقی بازرگانیی جیهان؛ لە گەشەی هەناردەکردندا پلەی دووەمی تورکیای گرت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، نەخشەی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2026ـدا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان توانیویەتی لە "خێرایی گەشەکردنی هەناردە"دا شارە پیشەسازییە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ و ئیزمیر تێپەڕێنێت و پلەی دووەمی سەر ئاستی تورکیا بەدەستبهێنێت.
 
بەهۆی قەیرانی ئەمنیی گەرووی هورمز و پەککەوتنی گواستنەوەی دەریایی لەو ناوچەیە، رێڕەوە بازرگانییەکان ئاراستەیان بەرەو وشکانی گۆڕاوە، ئەمەش شرنەخ و دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلی کردووەتە چەقی بازرگانیی نێودەوڵەتی.
 
پاڵەوانە نوێیەکانی هەناردەکردن (ئاداری 2026):

بەگوێرەی ئامارەکان، پێنج پارێزگا زۆرترین رێژەی بەرزبوونەوەی هەناردەکردنیان تۆمارکردووە:
 
1- یالۆڤا: پلەی یەکەم.
2- شرنەخ: بە زیادبوونێکی رەهای 56 ملیۆن دۆلاری، پلەی دووەمی گرتووە.
3- کرککالە: پلەی سێیەم.
4- خارپێت (باکووری کوردستان): پلەی چوارەم.
5- دوزجە: پلەی پێنجەم.
 
لەپشت ئەم بازدانە ئابوورییەی شرنەخەوە، گۆڕانکارییەکی لۆجستیی گەورە هەیە. داخرانی گەرووی هورمز وایکردووە ئەو بارانەی جیهان کە پێشتر بە دەریادا دەڕۆیشتن، ئێستا روو لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست بکەن.
 
بەندەری مێرسین ئێستا بووەتە "بنکەی سەرەکیی دابەشکردن"، بە جۆرێک کاڵاکانی ئەورووپا و ئاسیا لەوێ دادەگیرێن و بە بارهەڵگر لە رێگەی شرنەخەوە بەرەو هەرێمی کوردستان، عێراق و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازرێنەوە.
 
یەکگرتنی لۆجستیی دەریایی مێرسین و هێزی وشکانیی شرنەخ، ناوچەکەی کردووەتە چالاکترین رێڕەوی بازرگانی. دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل (خابوور) کە هەرێمی کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەم قەیرانەدا بووەتە تاکە "بۆری هەناسەدان" بۆ گواستنەوەی کاڵا و پێداویستییەکان.
 
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئەم گەشەیەی شرنەخ تەنیا سەرەتا بێت. ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی 56 ملیۆن دۆلاریی هەناردە لە مانگێکدا، نیشانەی ئەوەیە شرنەخ بەرەو ئەوە دەچێت ببێتە "بنکەیەکی لۆجستیی هەرێمی" گەورە، ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتەکانی گواستنەوە، کۆگاکردن و کاروباری گومرگی لە ناوچەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بانکێکی نێودەوڵەتی: داخرانی هورمز نرخی نەوت دەگەیێنێتە 130 دۆلار

دامەزراوەی بانکیی سیتی گرووپی ئەمریکی دەڵێت، ئەگەر هاتووچۆی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بۆ مانگێکی دیکە دەستپێنەکاتەوە، دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتەوە 110 دۆلار.