نرخی زێڕ دابەزی و مسقاڵێکی عەیار 21 بە 855 هەزار دینارە

21-10-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 200 دۆلار دابەزی و بە 4,157 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ، ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو کە 4,381 دۆلار بوو.
 
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 30 هەزار دینار دابەزیوە و ئێستا نرخەکان بەم شێوەیەن:
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=895,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=855,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=732,000
 
وەرگرتنی قازانج لە لایەن بازرگانان و ئاماژەکانی هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕن.
 
بڕیارە ئەم هەفتەیە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ هێ لیفێنگ، هاوتا چینییەکەی لە مالیزیا کۆدەبێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەردوو وڵات.
 
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگ پین، سەرۆکی چین بە ئاماژەیەکی ئەرێنی دەبینرێت بۆ هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین.
 
ئەمە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام.
 
ئەمە لەکاتێکدایە داخرانی حکومەتی ئەمریکا بەردەوام و پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەش لە کۆبوونەوەی کۆتایی ئەم مانگەدا، بۆ جاری دووەم لە ئەم ساڵدا رێژەی سوود 0.25% کەمبکاتەوە.
 
هاوشێوەی زێڕ، نرخی زیویش دابەزینێکی بەرچاوی کرد.
 
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زیو 3.4% دابەزیوە و ئێستا بە 48.87 دۆلارە. تەنیا ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زیو 6.50% دابەزیوە.
 
هەر کیلۆیەک زیو ئێستا بە 1,571 دۆلارە لە بازاڕەکانی جیهان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.