پێشبینیدەکرێت پارچە ئەڵماسێکی گەورە لە هۆنگ کۆنگ بە 35 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت

22-05-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە زیادکردنێکی ئاشکرا لە کریستی لە هۆنگ کۆنگ پارچە ئەڵماسێکی 15.51 قیراتی مەزاددەکرێت و پێشبینی دەکرێت بە 25 تاوەکو 35 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
 
ئەو پارچە ئەڵماسە رەنگی پەمەییە و بە گەورەترین پارچە ئەڵماسی لەو چەشنە ناوزەددەکرێت کە ئەڵماسێکی تەواو پاکە و هیچ ماددەیەکی دیکەی تێدانییە.
 
ڤیکی سەک، بەڕێوبەری مەزادخانەی کریستی لە هۆنگ کۆنگ دەڵێت ئەو چەشنە ئەڵماسە لە جیهاندا بێوێنەیە و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا چاوەڕوان دەکەن کڕیارێکی زۆر بۆ ئەو پارچە ئەڵماسە سبەی لە مەزادخانەکە ئامادە بن.
 
جگە لە قەبارە گەورەکەی، رەنگی ئەڵماسەکە هۆکارێکی گرنگی گرانبوونی نرخەکەیەتی. هەرەوها بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر روونە و ئەگەر لە نزیکەوە سەیر بکرێت بەردی بریقەدار و بچووکی تێدا بەدی دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە