ئابووری
شارەزایان دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەو شێوەیە بەهۆی پەسندکردنی دراوەکەیە بۆ مامەڵەکردن لە ژمارەیەکی بەرچاو لە دامەزراوە داراییەکان.
رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک بیتکۆین ئەمڕۆ پێجشەممە بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی و نزیکبووەتەوە لە 112 هەزار دۆلار.
نرخی بیتکۆین بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەر دێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە 111 هەزار و 800 دۆلار.
بەپێی شارەزایان، بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بەهۆی پەسندکردنی ئەو دراوە دیجیتاڵییەیە لە پانتاییەکی بەرفراوانی داراییدا بەوپێیەی کە زۆرێک لە دامەزراوە داراییەکان رێگەیان بە مامەڵەکردن بەو دراوە دیجیتاڵییە داوە.
لە رۆژی 6ی مانگی رابردوو، نرخی بیتکۆین دابەزی بۆ 74 هەزار دۆلار و لەو کاتە بەدواوە نرخەکەی بە رێژەی زیاتر لە 47٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
شرۆڤەکارانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیانوایە ئاستی دواتر بۆ نرخی بیتکۆین 114 هەزار دۆلار و 118 هەزار دۆلارە و لە ماەیەکی کەمدا دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ