رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بە 750 هەزار دینارە.
هەندرێن وەرتی گوتی، "ناسەقامگیریی سیاسی لە جیهان و داخوازیی زۆر بۆ کڕینی؛ دوو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن."
بە گوتەی سەرۆکی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر، ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەئارادایە، "بەتایبەتی دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەفغانستان و وەڵامدانەوەکانی تاڵیبان بۆ ترەمپ."
بەگوێرەی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر، نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەم شێوەیە بووە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 785,000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 750,000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18بە 643,000 هەزار دینار
گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار: نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، دەبێ نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێ. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێ و دیناریش بەرزببێتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕە لە بازاڕەکانی نێوخۆ.
ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەی 30 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتە 3,710.
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە 3,720 دۆلار کە بەرزترین ئاستی مێژوو بوو تۆماری کردبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ