وەزارەتی گواستنەوە: بە تەواوبوونی رێگەی گەشەپێدان داهاتی بەندەکارەکانی عێراق خەیاڵی دەبێت

23-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

داهاتی نیوەی ئەم ساڵی بەندەرەکانی عێراق 144 ملیار دینار لە هەمان ماوەی پار زیاترە. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق دەڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، بەندەرەکانی عێراق داهاتیان خەیاڵی دەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، د. فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داهاتی بەندەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوەیە، بە جۆرێک لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 31ـی ئایار، قەبارەی داهاتی بەندەرەکان زیاتر بووە لە 630 ملیار و 767 ملیۆن دینار."
 
د. فەرحان گوتی، "لەنێو بەندەرەکاندا، بەندەری ئوم قەسری باکوور و بەندەری نەوتی بەسرە پشکی شێریان لە بەدەستهێنانی داهات بەردەکەوێت، بەجۆرێک بەندەری ئوم قەسری باکوور 288,325,690,352 دینار و بەندەری نەوتی بەسرە 138,443,810,518 دیناری بەدەستهێناوە."
 
بەگوێرەی فەرحان فەرتووسی، داهاتی بەندەرەکانی دیکە بەم شێوەیە بووە:
 
بەندەری ئوم قەسری باشوور: 56,474,280,860  دینار
بەندەری خور زوبێر: 125,884,355,292 دینار 
بەندەری ئەبو فلوس: 3,219,936,750 دینار
بەندەری مەعقەل: 11,192,475 دینار
 
داهاتەکە لە هەمان ماوەی پار زیاترە؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق رایگەیاند، "داهاتی بەندەرەکانی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 144 ملیار دینار زیادی کردووە."
 
لەبارەی کارەکانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان ئاماژەی بەوە کرد، "کارەکانی قۆناخی بنەڕەتی و دەستپێکی پڕۆژەکە لە فاو بە رێژەی 92٪ تەواوبوون." گوتیشی، "گرنگترین قۆناخی دەستپێکی پڕۆژەکە تەواوکراوە، کە رێگەی فاو بۆ ئوم قەسرە بە درێژیی 62 کیلۆمەتر. بە تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، بەندەرەکانی عێراق داهاتیان خەیاڵی دەبێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێوەی ئێستای دراوەکە

چاپی نوێی لیرەی سووری رادەگەیێندرێت

کۆتایی ئەم هەفتەیە چاپی نوێی لیرەی سووری رادەگەیێندرێت و سێ مانگ دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی لیرەی کۆن و گۆڕینی بە چاپە نوێیەکە.