تەیف سامی: مووچەی مانگی ئادار دابین کراوە و دەست بە خەرجکردنی دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، فەرمانگەی ژمێریاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی نووسراوی یەکەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار و دڵنیایی دەدات کە مووچە و خەرجییە حکومییەکان دابین کراون.
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026،  تەیف سامی، وەزیری دارایی بە میدیای فەرمیی عێراقی گوت: "فەرمانگەی ژمێریاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی نووسراوی یەکەکانی خەرجکردن، بە مەبەستی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران."
 
وەزیری دارایی عێراق باس لەوە دەکات، ئەو رێکارانە لە چوارچێوەی سیاسەتە داراییە پەسندکراوەکانە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بێت و هیچ ئاستەنگێک نەیەتە پێش.
 
تەیف سامی هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پوختەیەکی لەبارەی دۆخی دارایی وڵات خستە بەردەم سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە رێکار و یەدەگی دارایی عێراق "بەهێزە".
 
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە "بودجەی پێویست بۆ هەموو مووچەکان و خەرجییە حکومییەکان و یەکەکانی خەرجکردن دابین کراوە" و هیچ مەترسییەک لەسەر شایستە داراییەکانی فەرمانبەران نییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی هێرشێک بۆسەر دووبەی

بەهۆی جەنگەوە رۆژانە 600 ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەگات

بەرپرسێکی باڵای شارەوانیی تاران رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر ئێران بوونەتە هۆی تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکە و بەو هۆیەوە رۆژانە 600 ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگات. راشیگەیاند، چەندین شوێنەوار لە تاران زیانیان بەرکەوتووە