رووداو دیجیتاڵ
بە پێچەوانەی کۆمپانیای گووگڵ، کۆمپانیای تێسلا ئەنجامێکی باشی دارایی لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا نەبووە.
لەو ماوەیەدا کۆمپانیای تێسلا 22.5 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، کە 12٪ی کەمتر بووە لە چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو، کەمتریش بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
پوختەی قازانجی کۆمپانیای تێسلا لە سێ مانگی دووەمی ئەم ساڵدا 1.2 ملیار دۆلار بووە، کە بەراورد بە یەک ساڵی رابردوو 16٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە 22.5 ملیار دۆلار داهاتی تێسلا، 16.7 ملیار دۆلاری داهاتی فرۆشی ئۆتۆمبێل بووە و ئەوەی دەمێنێتەوە پەیوەستە بە خزمەتگوزاریی دابینکردنی کارەبا و باتریی کارەبایی.
لە 3 مانگی دووەمی ئەم ساڵدا تێسلا 384 هەزار و 122 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە کە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو 14٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەنجامە نەرێنییەکانی کۆمپانیای تێسلا بەهای پشکی کۆمپانیاکەی لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئەمریکا 4٪ دابەزاند و ئێستا هەر پشکێکی بە 332 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ