محەممەد شیاع سوودانی: رێککەوتنێکی هاوبەشیی ستراتیژیمان لەگەڵ ماکرۆن واژۆکرد

26-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کە بە "هاوڕێ" ناوی هێناوە رێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆکرد.  دەشڵێت، "لەگەڵ دۆستان بەردەوام دەبین لەپێناو هاوبەشیی جیدی کە بەدیهێنانی چاکسازیی ئابووری بۆ عێراق دەستەبەربکات."
 
کاژێر نزیک بە 11ـی شەوی پێنجشەممە، 26-1-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لەسەرووبەندی سەردانەکەی بۆ فەرەنسا رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر من و ماکرۆنی هاوڕێ، رێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژییمان واژۆکرد کە نەخشەڕێگەیەک بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان دادەنێت."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە؛ محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن وەزیری بەرگریی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا، سەردانەکەی سوودانی چەندین رێککەوتن لە رووی سەربازی و سەرچاوە سرووشتییەکان لەخۆدەگرێت و لە ئەجێندای سەردانەکەیدا هاتووە: سوودانی دەیەوێت کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی بێتە عێراق و گێڵگەی نەوت بدۆزێتەوە.
 
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەجێنداى سەردانەکەى محەممەد شیاع سوودانى بۆ فەرەنسا بڵاوکردەوە و دەڵێت، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى ئەو وڵاتە، سوودانی لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکانى فەرەنسا کۆدەبێتەوە و چەند رێککەوتن و یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیش لە بوارى وەبەرهێنان، وزە و گەڕاندنەوەى پارە براوەکانى عێراق واژۆ دەکەن. 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەکەیدا کە ناوەڕۆکی رێککەوتننەکەی ئاشکرانەکردووە، هەروەها دەڵێت، "لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوام دەبین لە کارکردن لەپێناو هاوبەشیی جیدی کە گەرەنتیی بەدیهێنانی چاکسازیی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام بۆ عێراق بکات، هەروەکو لە کارنامەی حکومی وێنامان کێشاوە و پلانمان بۆ داناوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە شرنەخی باکووری کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

شرنەخ دەبێتە چەقی بازرگانیی جیهان؛ لە گەشەی هەناردەکردندا پلەی دووەمی تورکیای گرت

بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، نەخشەی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2026ـدا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان توانیویەتی لە "خێرایی گەشەکردنی هەناردە"دا شارە پیشەسازییە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ و ئیزمیر تێپەڕێنێت و پلەی دووەمی سەر ئاستی تورکیا بەدەستبهێنێت