راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق: دۆلار لە 1320 دینار جێگیر دەبێت

26-04-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەمنزیکانە دینار بووژانەوەی گەورە بەخۆوە دەبینێت و دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی یان نزیک لەو نرخە کە هەر دۆلارێکی ئەمریکی دەبێتە 1320 دینار.
 
ئیحسان شەممەری، راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە 26-04-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دینار "بەهێز دەبێتەوە،" ئەمەش لە رێگەی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و حکومەت لە پشتیوانیکردنی دینار و گەیاندنەوەی بە نرخی فەرمی.
 
بە گوتەی ئەو راوێژکارەی بانکی ناوەندی، پاکێجەکانی بانکی ناوەندی بۆ باشترکردنی کاری پەنجەرەی فرۆشتنی دۆلار و هاوکاریکردنی گەورەی نێوان حکومەت و بانکی ناوەندی لە پابەندکردنی کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکان کە خزمەتگوزارییەکانیان بە دیناری عێراق و نرخی فەرمی بفرۆشن؛ لە کاتێکدا پێشتر خەڵک ناچار بوو بە دۆلار بیکڕێت، ئەمەش وایدەکرد خەڵک بە ناچاری داوای دۆلار بکات لە رێگەی پەنجەرەکانی فرۆشتنەوە و دەرەوە، تاوەکو دۆلاری پێویستیان دەست بکەوێت.
 
ئیحسان شەممەری ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا خەڵک دەتوانن خزمەتگوزارییەکانیان بە دینار و بە نرخی فەرمی بکڕن، بەمنزیکانەش دینار سەقامگیر دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە دۆخی سرووشتیی خۆی، نرخی هەر دۆلارێک دەبێتە 1320 دینار.
 
بە گوتەی شەممەری، کاری پەنجەرەی فرۆشتنی دراو باشتر کراوە بۆ بازرگانیی دەرەکی، ئەمەش لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی، بازرگانەکان دەتوانن دۆلار بکڕن و کاڵای پێ هاوردە بکەن، لەبری ئەوەی پەنا ببرێت بۆ کۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و ئەوانەی یاری بە دۆلار دەکەن.
 
لە نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا دوێنێ سێشەممە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بە جۆرێک 100 دۆلار بە کەمتر لە 140 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکەم جارە لە دوای ساڵی 2018، عێراق گەڕێکی گرێبەستە نەوتی و گازییەکانی رادەگەیێنێت

کۆمپانیای کارگرووپ گرێبەستێکی دیکەی بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق دەباتەوە

کۆمپانیای کارگرووپ لە سێیەم و دوایین رۆژی گەڕی پێنج پڵەس و شەشەمی پێدانی گرێبەستە نەوتییەکانی عێراق، گرێبەستێکی دیکەی بردەوە.