هەناردە لە رێگەی دەروازەی سنووریی مێهرانەوە لە مانگێکدا بایی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلار بووە

26-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە مانگێکدا بایی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە.
 
رۆژی شەممە 26-04-2025 سوهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە 21-03-2025 تاوەکو 21-04-2025، بڕی 121 هەزار و 340 تۆن کاڵا، کە بایی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلار بووە، لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گومرکی ئیلام، ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بریتی بوون لە بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان، ئامێرەکانی تایبەت بە وێستگەی کارەبایی، چیمەنتۆ، کاشی، بەرد، شیش و ئاسن، بەرهەمە پلاستیکییەکان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
 
سوهراب کەمەری دەڵێت، هەناردەکردن لەو دەروازە سنوورییەوە بەراورد بە مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، لەڕووی نرخەوە 127% زیادیکردووە.
 
کەمەری ئاماژە بە ئاماری ساڵی رابردووش دەکات و دەڵێت، ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 220 هەزار تۆن کاڵا، کە بایی زیاتر لە یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار بووە، لە رێگەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کرابوو.
 
دەروازەی سنووریی مێهران بە دووریی 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی زڕباتیەیە. دەروازەکە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها بەهۆی نزیکیی زیاتری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لووتکەی بازرگانانی عێراق و تورکیا لە هەولێر. وێنە: رووداو

خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە؛ "هەلێکی زێڕین" بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان و تورکیا

بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە نیو سەدە شەڕ، هەواڵی بوومەلەرزەئاسای ئەم رۆژانەیە؛ هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن ئیدی هەوری سپیی ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەی ململانێکاندا بکێشێت