بانکی ناوەندی مامەڵە بە چوار دراو جگە لە دۆلار دەستپێدەکاتەوە

27-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق حەواڵەکردنی چوار دراوی بیانی جگە لە دۆلار بۆ هاوردەکردن دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی چاکسازیی کەرتی بانکی کرا.
 
ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندیی عێراق لەدوای کۆتاییهاتنی هەنگاوی سەرەکی بوو لە بواری چاکسازیی گشتگیری بانکە بازرگانییەکان. 
 
بانکی ناوەندی لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کۆتاییان بەو چاکسازییە هێناوە لە رێگەی رادەستکردنی بەڵگەنامەی پێویست لەلایەن بانکەکانەوە بۆ ئەو چاکسازییانەی کە دەستیان پێکردووە.
 
سەروەت جاف، بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو چاکسازییە هاوبەش بووە لە نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمانی ئەمریکی کە لەسەر بنەمای پابەندبوونە بە 12 خاڵ، بۆ ئەوەی ئاستی متمانەی بانکەکان لە دەرەوە بەرز بکرێتەوە و بتوانن هەژمار لە بانکە بەناوبانگەکانی جیهان بکەنەوە.
 
ئەو 12 خاڵە چالاکییە، تایبەتن بە رێکخستنەوە و رێژەی خاوەندارێتیی بانکەکان.
 
بانکی ناوەندیی عێراق دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند بۆ ئەوەی بانکەکان بتوانن پاڵپشتیی بازرگانیی هاوردەکردن بکەن و هەر بانکێک کە پێوەرەکانی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت دەست بکاتەوە بە مامەڵەی سپاردەی دارایی بە دراوەکانی (یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی، یوانی چینی و دیناری ئوردنی). 
 
بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی گوتی، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە بانکەکان بتوانن حەواڵەى ئەو دراوانە بکەن بۆ مەبەستی هاوردەکردن.
 
جگە لە دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵە بە چەند دراوێکی دیکە دەکات بۆ حەواڵەی دەرەکی لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە مامەڵەى بازرگانى لەگەڵیاندا هەیە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار، کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەری.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل