یەکێتیی زانایان: زێڕ زۆر گرانە و داواکارین کارئاسانی لە مارەییدا بکرێت

27-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و داوا دەکات هاونیشتمانییان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، ئاسانکاری بکەن.
 
لە راگەیێندراوەکەی یەکێتیی زانایاندا هاتووە، ئیسلام بایەخی زۆر بە ژیانی هاوژینی دەدات و "مارەیی وەکو مافێکی شەرعیی ئافرەت دیاریکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەر (د. خ) ئاماژەی بەوە داوە، بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت."
 
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن. ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێک شایستە و گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی."
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خەڵکێکی زۆر بەهۆی بەرزیی نرخی زێڕەوە ناتوانن هاوسەرگیری بکەن و داوای هاوکارییان لە مامۆستایانی ئایینیی کردووە. ئێمەش دەمانەوێت خەڵک هۆشیار ببێتەوە و پرۆسەکە قورس نەکرێت."
 
شێرکاوەیی دەڵێت، "دەکرێت مارەیی هەر زێڕیش بێت، بەڵام بە بڕێکی کەم، هەروەها دەکرێت زیویش بکرێتە مارەیی، یان قورئانێک یان هەر شتێک کە بە رێککەوتنی هەردوولا بێت و بایەخداربێت بۆیان."
 
داواکاریی یەکێتیی زانایان لە کاتێکدایە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی کورستان گەیشتووەتە 700 هەزار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.