نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی دادەبەزێت

27-10-2019
ژیوار عەبدولڕەحمان
نیشانەکردن سلێمانی بەنزین
A+ A-
رووداو- سلێمانی

لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت هۆکارەکەشی بۆ بۆرسەی جیهانی و هاوردەکردنی بڕێکی زۆری بەنزین لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە.
 
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند"بەهۆی گۆڕانکاری بەسەر بۆرسەی جیهانیدا نرخی بەنزینی سوپەر و محەسەن 50 دینار و بەنزینی نۆڕماڵیش 25 دینار دابەزیوە".
 
بەهمەن شێخ قادر دەڵێت: " یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەنزینە زۆرەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی".
 
زیاتر لە 10 مانگە نرخی بەنزین کەمکراوەتەوە بۆ نزیکەی 700 دینار و لەو ماوەیەدا هیچ گۆڕانکارییەکی دیکەی بە خۆیەوە نەبینیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆری هەناردەی نەوت

بەڕێوەبەری سۆمۆ بۆ رووداو: لە رێگەی بەندەرەکانەوە بڕێکی سنووردار نەوتمان فرۆشتووە

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕی ئەو نەوتەی لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە هەناردە دەکرێ، "لە نێوان 160 بۆ 200 هەزار بەرمیلە؛" لەبارەی هەڵبەز و دابەزی بڕی هەناردەکردنەکە گوتی، "ئەوە پەیوەندی بە بارکردن، بڕی کۆگاکراو و تانکەرەکانەوە هەیە. هەندێک رۆژ بڕەکە کەم دەبێتەوە و هەندێک رۆژیش زیاد دەکات."