رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی و ئۆنسەیەکی 5200 دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی 0.7٪ بەرزبووەوە بۆ 5247 دۆلار، ئێستاش بە نزیکەی 5235 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بێ وێنەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا.
نرخی زێڕ تاوەکو ئێستا لە ئەم ساڵدا زیاتر لە 20٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ئواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێڕ پەیوەندی پێچەوانەی خۆی لەگەڵ نرخی دۆلار پێشانداوە و دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە پێیان باشە نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە."
بەپێی وۆنگ، " ئێستا قەیرانی متمانە بە دۆلار هەیە بەتایبەتی کاتێک پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ دەکرێت کە ئایا نرخی دۆلار زۆر دانەبەزیوە، لە وەڵامدا دەڵێت نرخی دۆلار زۆر باشە."
لەلایەکی دیکەوەی بەپێی ئامارە فەرمییەکان، دڵنیایی بەکاربەران لە ئەمریکا دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی 11 ساڵ و نیوی خۆی و ئەوەش ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە زیاد دەکات کە دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ