رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کاریگەریی هێرشەکەی سەر ئێرانەوە نرخی مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 گەیشتە 992 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 158 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 گەیشتە ملیۆنێک و 213 هەزار دینار.
رۆژی پێنجشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 966 هەزار دینار، عەیار 21 بە ملیۆنێک و 128 هەزار دینار و عەیار 22ـش بە ملیۆنێک و 181 هەزار دینار بوو.
دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەهۆی هێرشەکەی سەر ئێران لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ.
ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار دینار.
پێش هێرشەکەش، نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بوو.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا ئۆنسەیەک زێڕ 93 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 5278 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسە لە جیهان و دابەزینی نرخی دینار لەسەر ئاستی نێوخۆ، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵ؛ بەپێچەوانەشەوە راستە.
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە کاژێر 2:00 بە کاتی هەولێر بازاڕەکانی جیهان دەکرێنەوە. لە ئەگەری بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ، زیو، نەوت و دۆلاریش لەسەر ئاستی جیهان بەرزدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ