سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: وردبینی تەواو بووە و سبەی بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی چوار دەدرێت

28-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بووە، تەنیا واژۆی تەیف سامی ماوە، سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی ناردنی پارەکە دەدرێت."
 
رۆژی دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای وردبینی، بەغدا "هیچ تێبینی لەسەر لیستەکە نەبووە" چاوەڕێی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، ئەو کات بابەتی مووچە بە "ئەگەرێکی زۆرەوە یەکلایی دەکرێتەوە."
 
وەک ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "ئەگەری سبەی وەزیری دارایی عێراق واژۆی بکات و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدات، دوو بەیانی پارەکە دەنێردرێت، بەڵام ئەگەر سبەی یەکلایی نەکرێتەوە، بەهۆی پشووی رۆژی پێنجشەممە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."
 
رۆژی 20ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فەرمانگەی ژمێریاری، رێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ ئەم مانگە دەستپێکرد."
 
22ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی و بڕی 48,205,765,000 دینارییان لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا ناردووە.
 
رۆژی 26ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە و لە سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا.
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.