نرخی زێڕ گەیشتەوە ئاستی 4600 دۆلار

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی زێڕ، ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی گەشبینیی بازرگانان بە کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران بەرزبووەوە، بەڵام هێشتا لە ئاستی مانگانەدا گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا.
 
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە 4600 دۆلاریشی تێپەڕاند، بەڵام هەندێ لە قازانجەکانی کاژێرە سەرەتاییەکانی لەدەستدا و ئێستا بە نزیکەی 4560 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر و هەر ئەوەش بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
 
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایف) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاند بەنیازە کۆتایی بەشەڕی ئێران بهێنێت، پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
 
بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دۆناڵد ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی گوتووە تەنانەت ئەگەر تەنگەی هورمزیش بەزۆری بە داخراویی بمێنێتەوە پێی باشە کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت و ئۆپەراسیۆنی کردنەوەی هورمز بۆ دواتر بەجێبهێڵێت."
 
نرخی کانزای زەرد ئەم مانگە بەڕێژەی 13٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە گەورەترین دابەزینی نرخی زێڕە لە دوای ساڵی 2008ـەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرککۆماری سووریا. وێنە: AFP

مێرتس: سوپاسی شەرع دەکەم لەگەڵ کورد رێککەوت

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، سوپاسی سەرۆکی سووریا دەکەن بۆ رێککەوتنیان لەگەڵ کورد. دەشڵێت، گەشبینن کە سووریا سەرکەوتوو دەبێت.