نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ 107 دۆلار

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند تەنانەت ئەگەر تەنگەی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە ئامادەیە کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت.
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە 7 دۆلار دابەزی و بەرمیلێکی لە 114 دۆلارەوە دابەزی بۆ 107 دۆلار.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 3 دۆلار دابەزی و لە 105 دۆلارەوە گەیشتە 102 دۆلار.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر هەڕەشەی لێدانی ژێرخانی وزەی ئێرانی کردبوو ئەگەر ئەو وڵاتە تەنگەی هورمز نەکاتەوە.
 
ترەمپ گوتبووی ژێرخانی وزە، کارەبا و نەوتی ئێران وێران دەکات.
 
نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا لەم مانگەدا نزیکەی 50٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرککۆماری سووریا. وێنە: AFP

مێرتس: سوپاسی شەرع دەکەم لەگەڵ کورد رێککەوت

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، سوپاسی سەرۆکی سووریا دەکەن بۆ رێککەوتنیان لەگەڵ کورد. دەشڵێت، گەشبینن کە سووریا سەرکەوتوو دەبێت.