رووداو دیجیتاڵ
لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کورتەفیلمێک بەناوی "کۆڵانەکانی پشتەوە" بەرهەمدێت و تەواوی ستافی کارەکە کوردن، مژاری سەرەکیی فیلمەکەش لەبارەی چیرۆکی دوو نەوجەوانە.
نەڤید زاری، دەرهێنەری کورتەفیلمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەواوی ستافی فیلمەکە کوردن و لە سنە وێنەگیراوە، چیرۆکەکەی باس لە کچ و کوڕێکی نەوجەوان دەکات و کچەکە تووشی کێشەیەک دەبێتەوە و بەهۆیەوە کوڕەکە تۆڵەی لێدەسەندرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکە تەواو بووە و ئامادەکاری بۆ ناردنی فیلمەکە بۆ فێستیڤاڵە سینەماییەکان دەکرێت.
مەتین سەعدی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانە و سیروان تەختە فیروزە و نیشتمان ساڵحی، بەرهەمهێنەری فیلمەکەن.
لەم بەرهەمەدا ماردین شێخمورادی، ئیناز ئاغاجانی، نیشتمان ساڵحی و ئەسعەد رەزای رۆڵی تێدا دەگێڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ