بەربژێرانی BAFTA دیاریکران، کێ دەبێتە ئەستێرە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
چاوان فەرەیدوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەکادیمیای  BAFTAی بەریتانی بۆ فیلم لیستی بەربژێرانی خەڵاتی ئەستێرەی گەشاوەی بۆ ساڵی 2026 راگەیاند، پێنج ئەکتەری گەنج و بەهرەمەند لە کێبڕکێدان.
 
خەڵاتی EE Rising Star، تاکە خەڵاتی بافتایە کە بە دەنگی خەڵک یەکلایی دەکرێتەوە. پێشتر ئەکتەرە ناودارەکانی وەک جەیمس مەکاڤۆی و جۆن بۆیێگا ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە.
 
بەربژێرە دیارەکان کێن؟
 
رۆبێرت ئارامایۆ: ئەکتەری بەریتانی، کە هەواداران بە رۆڵی نێد ستارکی گەنج لە زنجیرەی Game of Thrones دەیناسنەوە. بە رۆڵگێڕانی لە فیلمی I Swear  بەربژێرکراوە.
 
مایڵز کاتۆن: تەمەن 20 ساڵ، ئێستا یەکێکە لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی هۆڵیوود. ئەو بۆ رۆڵی "سامی" لە فیلمی Sinners بەربژێر کراوە کە بەهۆی هەمان رۆڵەوە خەڵاتی   Critics' Choiceی بۆ باشترین ئەکتەری گەنج بردەوە و بەربژێری خەڵاتی Actor Awardsیشە.
 
چەیس ئینفینیتی: ئەکتەرێکی ئەمریکییە و لە فیلمی One Battle After Anothe دا لەگەڵ لیۆناردۆ دیکاپریۆ رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
 
ئارچی مادێکوی: ئەستێرەی فیلمی Lurker و Saltburn، یەکێکە لە دەرچووانی قوتابخانەی بریتی، هەمان ئەو قوتابخانەیەی تۆم هۆڵاند تێیدا خوێندوویەتی.
 
پۆزی ستێرڵینگ: بۆ رۆڵەکەی لە فیلمی Lollipop کە تێیدا رۆڵی دایکێکی تێکۆشەر دەگێڕێت.
 
بڕیارە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا لە 22ی شوباتی 2026 لە هۆڵی رۆیاڵ فێستیڤاڵ لە لەندەن بەڕێوەبچێت و ئالان کۆمینگ وەک پێشکێشکاری رێوڕەسمەکە دەردەکەوێت. بەربژێرانی بەشەکانی دیکەی بافتاش لە 27ی ئەم مانگەدا رادەگەیێندرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە ژەنیارەکانی کۆنسێرتەکەی زیندانی ئۆپێرا

لە زیندانێکی ئیتاڵیا بەلەمی کۆچبەران دەکرێنە ئامێری میوزیکی و دەژەندرێن

لە زیندانی (ئۆپێرا)ـی شاری میلانی ئیتاڵیا، ئامێرە میوزیکییەکان تەنیا دەنگ نین، بەڵکو چیرۆکی مەرگ و ژیان دەگێڕنەوە. ئەو ئامێرانەی لە تەختەی شکاو و کۆنی بەلەمی کۆچبەران دروستکراون، لە کۆنسێرتێکی تایبەتدا بەکارهێنران، تێیدا پەیامی مرۆڤایەتی و چاکسازی لە پشت دیواری زیندانەکانەوە بڵاوکرایەوە.