نازدار جەزیری "شادی و شایی" دەکاتە دیاریی جەژنی رەمەزان

01-05-2022
گۆڤەند مستەفا
نازدار جەزیری، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان. وێنە: رووداو
نازدار جەزیری، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان، نازدار جەزیری کلیپی "شادی و شایی" دەکاتە دیاریی جەژنی رەمەزان و بۆ جەژن کلیپە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 01-05-2022، هونەرمەند نازدار جەزیری، میوانی بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 13:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، لەبارەی کلیپە نوێیەکەی گوتی: "گۆرانییەکە بە زاراوەی سۆرانییە بەناوی شادی و شایی، راستییەکەی زۆر گۆرانیم بە شێوەزاری سۆرانی ئامادەکردووە، لە رابردووش گۆرانییەکم بە شێوەزاری سۆرانی گوت، پێشوازییەکی باشی لێکرا، ئەوکات دەرفەت نەبوو کلیپی بکەم، دوای ئەلبوومەکەم بە کورمانجی بەناوی کەیف و شاهی، ئەمجارە ناوەکەیم گۆڕی و کردم بە سۆرانی شادی و شایی".
 
نازدار جەزیری دەڵێت: "خەڵکی ئێمەی سۆرانی حەز بە دەنگی من، شێوازی گوتنی من بە شێوەزاری سۆرانی دەکەن، من هیچ کاتێکیش جیاوازیم لەنێوان زارەوەکاندا نەکردووە، بە هەموو زاراوەکان گۆرانی دەڵێم، ئەو گۆرانییەشم وەکو نوقلانەی جەژنە بۆ ئەوان، بەڵام شتی زۆر گەورەتر و خۆشتر بە رێگاوەن".
 
بە گوتەی نازدار جەزیری کلیپە نوێیەکەی "سێ گۆرانیی هەڵپەڕکێ لەخۆی دەگرێت، گۆرانییەکانیش بریتین لە: ئای لە دڵەکەی سەرشێتم، کاتی نیگا و کراسە تازەکەی".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی شەهیان تەحسین لەگەڵ ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن

ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن دوای 25 ساڵ پێکەوە کارکردن دوێتێک بڵاودەکەنەوە

هەردوو هونەرمەند ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن، نوێترین بەرهەمی هونەریی هاوبەشیان بە ناوی (گوڵچنین) لە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە. بەرهەمەکە گەشتێکە بەنێو گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکاندا و یەکەم کاری دوێتی ئەو دوو هونەرمەندەیە لەمساڵدا.