لە تایوان خەڵاتەکانی میلۆدی زێڕین دابەشکران

01-07-2024
پەسار فایەق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

35مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی میلۆدی زێڕین دابەشکران، دیارترین براوەی خەڵاتەکان سۆن شێنگ، گۆرانیبێژی تایوانی، ئێم سی هۆتدۆگ، راپەری تایوانی و گرووپی میوزیکی تایوانی "No Party for Cao Dong" بوون.
 
ئەو دوو هونەرمەند و گرووپە میوزیکییە، خەڵاتی باشترین خانمە گۆرانیبێژی زمانی ماندرن، باشترین گۆرانیبێژی پیاو لە بەشی زمانی ماندرن و باشترین ئەلبووم بە زمانی ماندرنیان بەدەستهێنا.
 
گرووپی "No Party for Cao Dong" لە رێگەی ئەلبوومی "The Clod" خەڵاتی باشترین ئەلبوومی بەدەستهێنا، هەروەها بووە براوەی خەڵاتی باشترین گرووپ.
 
خەڵاتەکان بە ئامادەبووانی ئەستێرەکانی بواری میوزیک و گۆرانی لە تایوان لە تایپێی پایتەخت بەڕێوەچوو. 
 
ماندرن زمانی فەرمی چینە و خەڵکی تایوان و سینگاپوور قسەی پێدەکەن و چەندین شێوەزار لەخۆی دەگرێت، زیاتر لە باکوور، باشوور و رۆژئاوای چین قسەی پێدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.