رووداو دیجیتاڵ
کلێر خوری، هونەرمەندێکی لوبنانییە، گۆرانی دەڵێت و ئامێری قانوون دەژەنێت و زیاتر بەرهەمە هونەرییەکان کەڤەر دەکاتەوە، بەم دواییە سەردانی هەولێری کردبوو و چەند ڤیدیۆیەکی بە جلوبەرگی کوردییەوە لە هەولێر تۆمارکردبوو و بڵاویکردووەتەوە.
ئەو هونەرمەنە چەند وێنەیەکی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە کە 179 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە، لەبارەی جلوبەرگی کوردییەوە دەڵێت، جلوبەرگی کوردیم زۆر خۆشدەێت.
کلێر خوری سێ ڤیدیۆی لە پارکی شار تۆمارکردووە و دوو ڤیدیۆی لە نێو بازاڕی قەیسەری هەولێر تۆمارکردووە.
جگە لە ژەنینی میوزیک و گۆرانیگوتن، کلێر خوری سەرقاڵی خوێندنی دکتۆرایە لەبارەی ئامێری قانوون.
یەکێک لە ڤیدیۆکانی لە هەولێر تۆماری کردووە، زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لە ئینستگرامی ئەو هونەرمەندە هەیە، ئەویش کەڤەرکردنی گۆرانی 'شلۆنەک عێنی شلۆنەک'ـە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی سەڵاح عەبدولغەفوور، هونەرمەندی عێراقییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ