فران درێشەر بووە خاوەن ئەستێرەیەک لە هۆڵیوود

01-10-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن فران درێشەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فران درێشەر، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا کە تەمەنی بووە 68 ساڵ، بە دانانی ئەستێرەیەک بە ناوی ئەو لە رێڕەوی نێوداران لە هۆڵیوودی ئەمریکا، رێزی لێنرا.
 
درێشەر، زیاتر بە رۆڵی (فران فاین) لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە بەناوبانگەکەی (The Nanny) ناسراوە، نزیکەی 50 ساڵە لە بواری نواندندایە.
 
لە ماوەی رابردوودا وەک سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە، سەرکردایەتیی مانگرتنە مێژووییەکەی ئەکتەرانی کرد و کەوتە بەرچاوی میدیاکان.
 
لە رێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەک لە هاوڕێ بەناوبانگەکانی ئامادەبوون، لەوانە لیزا ئان واڵتەر و هەروەها نیکۆڵ تۆم و مادڵین زیما، کە لە زنجیرەی (The Nanny)ـدا رۆڵیان گێڕابوو.
 
ئەستێرەکەی درێشەر، 2,822ـەمین ئەستێرەیە کە لەو رێڕەوەدا دادەنرێت.
 
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، مۆزەخانەی هۆڵیوود پێشانگەیەکی تایبەت بە کاروانی هونەریی فران درێشەر بکاتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.