شۆن کۆمبس لە زیندانێکی نیوجێرسی سزاکەی بەسەردەبات

01-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن شۆن (دیدی) کۆمبس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شۆن (دیدی) کۆمبس، ئەستێرەی دیاری میوزیکی هیپ-هۆپ، بۆ بەسەربردنی ماوەی سزای چوار ساڵ زیندانیکردنەکەی، کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە لەشفرۆشی بەسەریدا سەپێنراوە، گواستراوەتەوە بۆ زیندانێک لە ویلایەتی نیوجێرسی.
 
بەپێی بنکەی زانیاریی زیندانیانی فیدراڵی ئەمریکا، رۆژی هەینی پشتڕاستکرایەوە کە کۆمبس ئێستا لە دامەزراوەی فیدراڵی فۆرت دیکس بۆ چاکسازی دەستبەسەرە. ئەم زیندانە دەکەوێتە دووری نزیکەی 55 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی فیلادلفیا و لەسەر بنکەیەکی سەربازی دروستکراوە.
 
پارێزەرانی کۆمبس لە سەرەتای ئەم مانگەدا داوایان لە دادوەر کردبوو "پێشنیازی بەهێز" بکات بۆ گواستنەوەی بۆ ئەم زیندانە کە ئاسایشەکەی کەمترە، تاوەکو بتوانێت بەشداری لە پرۆگرامی چارەسەری ماددە هۆشبەرەکانی ئەو دامەزراوەیەدا بکات.
 
کۆمبس سزای 50 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و تا ئێستا نزیکەی 14 مانگی لە سزاکەی بەسەربردووە. بڕیارە لە 8ـی ئایاری 2028 ئازاد بکرێت، هەرچەندە دەتوانێت لە رێگەی بەشداریکردن لە پرۆگرامەکانی چارەسەری ماددە هۆشبەرەکان و پرۆگرامەکانی دیکەی نێو زیندان، ماوەی سزاکەی کەمبکاتەوە.
 
شۆن کۆمبس لە مانگی تەممووزدا بە دوو تۆمەتی گواستنەوەی کەسان بۆ مەبەستی لەشفرۆشی تاوانبارکرا، بەڵام لە تۆمەتە قورسترەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و رێکخستنی تاوان بێتاوان دەرچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە