رووداو دیجیتاڵ
دەیزی ئێدگار-جۆنز، ئەستێرەی فیلمی (Twisters) و ئیمیلیا جۆنز، ئەستێرەی فیلمی براوەی خەڵاتی ئۆسکار (CODA)، بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی مێژوویی نوێ بە ناوی کاتیی (Bad Bridgets) دەستنیشان کران.
فیلمەکە لە ژانری تۆڵەسەندنەوەی هەستبزوێنە و کاری دەرهێنانی لەلایەن ریچ پێپیاتەوە بۆ دەکرێت، پێشتر بە فیلمی سەرکەوتووی بەریتانی (Kneecap) ناوبانگی دەرکردووە.
چیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Bad Bridget: Crime, Mayhem, and the Lives of Irish Emigrant Women) وەرگیراوە، باس لە گەشتی پڕمەترسیی ژنێکی گەنج دەکات لە ئێرلەندای تووشبوو بە برسێتییەوە بۆ نیویۆرکی سەدەی نۆزدەیەم. لەوێدا، ئەو ژنە دەچێتە ریزی ئەو ژنە ئێرلەندیانەی کە بە (بریجتەکان) ناسراون و لە شارەکەدا پشێوی و ئاژاوە دەنێنەوە.
کتێبەکە لەلایەن ئیلین فارێل و لیان مەککۆرمیکەوە نووسراوە، تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەو ژنە کۆچبەرە ئێرلەندییانەی کە بە کێشەگێڕ ناسێندراون. لە قۆناغێکدا، ژمارەی ژنانی ئێرلەندی لە زیندانەکاندا لە ژمارەی پیاوانی ئێرلەندی زیاتر بوو.
بڕیار وایە وێنەگرتنی فیلمەکە لە بەهاری 2026 لە ئێرلەندا و ئێرلەندای باکوور دەست پێبکات.
ریچ پێپیات، دەرهێنەری فیلمەکە، بەهۆی یەکەم فیلمی درێژی (Kneecap) سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بەربژێری زۆرترین خەڵاتی بافتا بووە. فیلمەکە حەوت خەڵاتی فیلمی سەربەخۆی بەریتانی (بافتا) و پێنج خەڵاتی (IFTA)ـی بەدەستهێناوە و لەلایەن بازنەی رەخنەگرانی لەندەنەوە وەک باشترین فیلمساز ناسێنراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ