گرووپی 'Tomorrow X Together' بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

02-04-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Tomorrow X Together'

شرۆڤە

رۆژ لە دوای رۆژ گرووپە کەی پۆپەکان ناوبانگی زیاتر لە ئاستی جیهاندا بەدەست دێنن و لە پلانی بەجیهانیبوونیاندا سەرکەوتوو بوونە، گرووپی "Tomorrow X Together" یەکێک لەو گرووپانەیە و بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.

A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژ لە دوای رۆژ گرووپە کەی پۆپەکان ناوبانگی زیاتر لە ئاستی جیهاندا بەدەست دێنن و لە پلانی بەجیهانیبوونیاندا سەرکەوتوو بوونە، گرووپی "Tomorrow X Together" یەکێک لەو گرووپانەیە و بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.
 
ئەو گرووپەی کۆریای باشوور کە بە گرووپی کەی پۆپ دەناسرێن، لە پێنجەمین ساڵیادیدا، مینی ئەلبوومێکی بڵاوکردەوە.
 
ئەلبوومەکە بەناوی "Minisode 3: TOMORROW"یە و لە 1ـی نیسانی 2024 لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەلان بڵاوکرایەوە، گۆرانی "Deja Vu" وەک تراکی سەرەکی ئەلبوومەکە ناسێندراوە.
 
سوبین، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکەیە و رایگەیاند، گرووپەکەیان پەیوەندی قوڵی لەگەڵ هەوادارانیاندا هەیە، ئەمەشی بەوە ناساندووە وەک ئەوەی باشترین هاوڕێت هەبێت و ئاگاداری گەشەسەندنی یەکدی بن هیوای بەختەوەری بۆ یەکدی بخوازن.
 
ئەو گرووپە لەلایەن بیک هیت ئینتەرتەینمەنتەوە دامەزرێنراوە و لە پێنج ئەندام پێکهاتووە، یەکەم بەرهەمیان لە 4ـی ئاداری 2019 بڵاوەکردەوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و بەهۆیەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارین لە دوو بەرهەم و سەردەمی جیاوازدا

کارین دوای دابڕانێک بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە

"دێڤەگەرم" ناونیشانێکی نوێیە بۆ سەردەمێکی نوێ لە ژیانی هونەری کارین کە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە گۆرانی بۆ منداڵان گوتووە، دوای نۆ ساڵان دابڕان، دەست بەکاری هونەری دەکاتەوە، هونەری ئەمجارەی بۆ گەورەکانە، بۆ ئەوانەیە کە لەگەڵ ئەودا گەورەبوونە و بیرەوەرییان لەگەڵ بەرهەمەکانیدا هەیە.