رووداو دیجیتاڵ
سیلڤێستەر ستالۆن، ئەکتەری ئەمریکی رایگەیاند، فیلمی (Demolition Man) کە لە 1993 بەرهەم هاتووە، بە باشترین فیلمی دەناسێنێت و دەڵێت: "بە جوانترین شێوە لەگەڵ کاتدا گونجاوە".
ستالۆن (79 ساڵ)، لە فیلمەکە رۆڵی کارەکتەری لێکۆڵەر جۆن سپارتان دەگێڕێت کە لە 2032 لە زیندان ئازاد دەکرێت؛ بۆ راوەدوونانی دوژمنە دێرینەکەی سایمۆن فینیکس کە وێسلی سنایپس رۆڵەکەی دەگێڕێت. ستالۆنی، لە هەڤپەڤینێکیدا لەگەڵ گۆڤاری (GQ) گوتی، فیلمەکە هێشتا پەیامێکی هاوچەرخی هەیە.
روونیشیکردەوە: "بە بڕوای من فیلمێکی نایاب بوو... یەکێکە لەو کەمینانەی کە هێشتا هێزی خۆی پاراستووە و تەنانەت ئێستا ریالیتیتر دەردەکەوێت، چونکە پێشبینیی ئەو بارودۆخەی کرد کە ئێستا تێیدا دەژین، لە هێورکردنەوەی زیادەڕۆیی کۆمەڵگە، کە هەموو شتێک ئارامتر و نەرمتر بووەتەوە".
ئەستێرە ئەمریکییەکە ستایشی نمایشەکەی وێسلی سنایپسی کرد و بە "ئەکتەرێکی پڕ وزە" و یەکێک لە دیارترین کارەکتەری خراپەکاری سەر شاشە ناساندی.
گوتیشی: "سنایپس بە واتای وشە دڕندە بوو، پڕ بوو لە وزە و جەنگاوەرێکی لێهاتوو بوو. کاتێک دیمەنی شەڕەکانمان تۆمار دەکرد، بەڕاستی هەستم بە هێزی لێدانەکانی دەکرد و ئەوە نایاب بوو".

فیلمی (Demolition Man) بە یەکێک لە دیارترین فیلمەکانی خەیاڵی زانستیی دەیەی نەوەدەکان دەناسرێت، باس لە بیرۆکەی کۆمەڵگەیەکی نموونەیی دەکرد کە مرۆڤایەتیی خۆی لەدەست دەدات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ