دۆناڵد ترەمپ میدالیای رێزلێنانی بەخشییە سیلڤێستەر ستالۆن

07-12-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن سیلڤێستەر ستالۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی سپی، میدالیای رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک هونەرمەندی دیار، لەنێویاندا سیلڤێستەر ستالۆن، ئەستێرەی بەناوبانگی فیلمەکانی ئەکشن. ترەمپ خەڵاتکراوانی ئەمساڵی بە "بەتواناترین و ناودارترین" ناساند.
 
رێوڕسمەکە رۆژی شەممە بە کاتی ئەمریکا لە نێو ئۆڤاڵ ئۆفیسدا بەڕێوەچوو،  دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لە براوەکانی خەڵاتی سەنتەری کێنێدی بۆ ساڵی 2025 کرد. جگە لە سیلڤێستەر ستالۆن، میدیالیاکە بەخشرایە گرووپی رۆکی (کیس)، هەردوو گۆرانیبێژان گلۆرییا گەینەر و جۆرج سترەیت، لەگەڵ مایكڵ کرۆفۆرد، ئەکتەر و گۆرانیبێژ.
 
ترەمپ گرنگییەکی تایبەتی بە سیلڤێستەر ستالۆن دا، کە دۆستایەتییەکی کۆنیان هەیە. ستالۆن کە بە کارەکتەری (رۆکی) و (رامبۆ) بووەتە سیمبوڵێکی سینەمای جیهانی، لەلایەن ترەمپەوە وەک یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکان ناسێندرا.
 
ترەمپ لەبارەی خەڵاتکراوەکانەوە گوتی: "ئەمە گرووپێکە لە سیمبوڵی راستەقینە کە کار و دەستکەوتەکانیان بووەتە هۆی بەرزکردنەوە، ئیلهامبەخشین و یەکخستنی ملیۆنان ئەمەریکی". هەروەها گوتیشی: "لەوەتەی هەم هەواداری هەموویانم".
 
بەپێچەوانەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی کە فەرامۆشی کردبوو، ئەمجارە ترەمپ دەستکارییەکی زۆری سەنتەری کێنێدی کردووە. ئەو میدالیایە نوێیەی کە ترەمپ کردییە ملی ستالۆن و هونەرمەندەکانی دیکە، لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی (Tiffany & Co) دیزاینکراوە و لە ئاڵتوون دروستکراوە، کە بە قردێلەیەکی شینی تۆخەوە هەڵواسراوە، ئەمەش جیاوازە لەو قردێلە رەنگاڵەییەی ساڵانی رابردوو بەکاردەهات.
 

ترەمپ لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستەی ئەمینداری سەنتەرەکەی گۆڕیوە و لایەنگرانی کۆمارییەکانی لە شوێنیان داناوە، هەروەها خۆی وەک سەرۆکی دەستەکە دەنگ پێداوەتەوە.
 

لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشیشدا لە کاتی رێوڕسمەکەدا، کاتێک جۆرج سترەیت ویستی کڵاوەکەی لابدات بۆ وەرگرتنی مەدالیاکە، ترەمپ پێی گوت: "ئەگەر دەتەوێت با لەسەر سەرت بێت، دەتوانین مەدالیاکەی تێپەڕێنین"، بەڵام سترەیت بۆ رێز کڵاوەکەی هێنایە خوارەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.