دوای 30 ساڵ فیلمێک دووبارە لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە

02-12-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Sense and Sensibility
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز فیلمە بەنێوبانگەکەی ساڵی 1995ـی بەناوی (Sense and Sensibility) لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە، ئەمەش بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمەکە و 250 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی جین ئۆستن، نووسەری رۆمانەکە.
 
بڕیارە فیلمەکە لە سینەماکانی باکووری ئەمەریکا بەشێوەیەکی سنووردار لە رۆژانی 14، 15 و 17ی کانوونی یەکەمی 2025 نمایش بکرێت.
 
فیلمی (Sense and Sensibility) لە دەرهێنانی ئانگ لی-یە و لەلایەن ئێما تۆمپسۆنەوە سیناریۆکەی لە رۆمانەکەوە وەرگیراوە و ئامادە کراوە، هەروەها خۆیشی لەگەڵ کەیت وینسڵێت، هیۆ گرانت، گرێگ وایز و ئالان ریکمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
 
سیناریۆی فیلمەکە یەکەم ئەزموونی نووسینی ئێما تۆمپسۆن بوو بۆ فیلمێکی درێژ، کە بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆی وەرگیراوی بەدەستهێنا.
 
رۆمانەکەی جین ئۆستن، باس لە ژیانی دوو خوشک لە ئینگلتەرای سەدەی نۆزدەیەم دەکات و لە 1811 بڵاوکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆسکار لە یوتیوب پەخش دەکرێت

لە 2029ـەوە ئۆسکار تەنیا لە یوتیوب پەخش دەکرێت

ئەکادیمیای هونەر و زانستە سینەماییەکان رایگەیاند، لە 2029ـەوە مافی پەخشکردنی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەدرێتە پلاتفۆرمی یوتیوب و کۆتایی بە گرێبەستە مێژووییەکەی لەگەڵ کەناڵی (ABC)ـی ئەمەریکی دەهێنێت.