رووداو دیجیتاڵ
وەین کرەیمەر، ژەنیاری گیتار و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی میوزیکی 'MC5'، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لە هەژماری تایبەتیی ئەو هونەرمەندە لە ئینستگرام، هەواڵی کۆچی دوایی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ رێکەوتی لەدایکبوون و مردنی کراوە کە لە 30 نیسانی 1948 لەدایکبووە و لە 2ـی شوباتی 2024 کۆچی دواییکردووە.
کرەیمەر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی 'MC5' بوو کە بە یەکێک لە کاریگەرترین گرووپە میوزیکییەکان لە بواری سیاسی لە ئەمریکا دەناسرێت و دامەزرێنەرانی بەردەوام شانازییان بەوە دەکرد کە لە چینی کرێکاراندان و بە ریتمی شۆڕشگێڕانە کاریان دەکرد و ئەندامانی گرووپەکە لە دژی هێرشی ئەمریکا بوون بۆ سەر ڤێتنام.
'MC5'، گرووپێکی میوزیکی رۆکی ئەمریکییە لە 1963 دامەزراوە و لە پێنج ئەندام پێکهاتووە و رۆب تاینەر گۆرانیبێژی سەرەکی بوو تێیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ