لە بۆینس ئایرس هۆگرانی 'Star Wars' کۆدەبنەوە

03-06-2024
پەسار فایەق
هۆگرانی زنجیرە فیلمی "Star Wars" لە بۆینس ئایرس
هۆگرانی زنجیرە فیلمی "Star Wars" لە بۆینس ئایرس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی هۆگری سینەمان؛ ئاشنایەتییان لەگەڵ ناوی "Star Wars" هەیە کە یەکێک لە بەهێزترین زنجیرە فیلمە هۆلیوودییەکانە و ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە. بەشێک لە هۆگرانی ئەم بەرهەمە لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتین کۆبوونەوە.
 
ئامانج لە کۆبوونەوەی هۆگرانی ئەو زنجیرە فیلمە بە جلوبەرگی کارەکتەرەکانی نێو زنجیرە فیلمەکە، تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، بۆ کۆکردنەوەی زۆترین هۆگرانی ئەم بەرهەمە لە یەک شوێندا.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 2ـی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەچوو، ئاهەنگێڕان بوو کۆتاییهاتنی مانگی ئایار. بە بڕوای بەشێکی زۆر لە هۆگرانی ئەم بەرهەمە، ئایار مانگی جەنگی ئەستێرەکانە.  
 
لەم کۆبوونەوە، هۆگرانی زنجیرە فیلمەکە ئامانجێکی دیکەیان هەبوو، ئەویش هاندانی خەڵک بوو بۆ پێشکێشکردنی خواردن بە کەسانی کەم دەرامەت.
 
بەهۆی بارانبارین و ساردی کەش و هەواوە، پلانی کۆبوونەوەی زۆرترین هەواداری "Star Wars" لە بۆینس ئایرس سەرکەوتوو نەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە