رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند قەرەنى جه‌ميل ده‌كات و دەڵێت، "له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌ميل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌ى هونه‌رى شێوه‌كاريى كوردستانه كه به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه."
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: "به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ستڕه‌نگينى شێوه‌كاری كورد مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌ميل ـ م بيست. له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند قەرەنى جه‌ميل نووسیویەتی: "له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌ميل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌ى هونه‌رى شێوه‌كاريى كوردستانه كه به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه. ئه‌و به شاكار و به‌رهه‌مه جوان و ناوازه‌كانى، به شێوازه باڵاكه‌ى، خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى شێوه‌كاریی كرد و ناو و ئاماده‌ييى كوردى لەو بواره‌دا برده نێوه‌نده هونه‌رييه جيهانييه‌كان. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت."
بەیانیی ئەمڕۆ هونەرمەند قەرەنی جەمیل، لە تەمەنی 71 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
باهۆز مستەفا، نووسەر و هاوڕێی شێوەکار قەرەنی جەمیل، بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کۆچی دواییکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قەرەنی جەمیل دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر، بۆ ماوەی شەش مانگ چارەسەری پزیشکی لە دهۆک و هەولێر وەرگرتووە و ئامادە نەبوو بۆ چارەسەری بچێتە دەرەوەی وڵات.
روونیشیکردەوە، قەرەنی جەمیل هاوڕێی 10 ساڵەیەتی و لە ماوەی داهاتوودا کتێبێکی هاوبەشیان بڵاودەکاتەوە کە گفتوگۆیەکە لە نێوان ئەو و هونەرمەندی کۆچکردوو، لەبارەی هونەری شێوەکاری و هونەر بە شێوەیەکی گشتی.
قەرەنی جەمیل، ساڵی 1954 لە هەولێر لەدایکبووە، لە 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە. ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی لیتۆگرافی لە ئیسپانیا تەواوکردووە.
یەکەمین پێشانگەی تایبەتیی خۆی لە 1977 لە هۆڵی قتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردووەتەوە. بەشداریی لە دەیان پێشانگەی هاوبەشدا لە بەغدا، هەولێر، بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن و چەند شارێکی دیکەی وڵاتانی جیهاندا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ