جیمی بافێت لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

03-09-2023
پەسار فایەق
جیمی بافێت، گۆرانیبێژی ئەمریک. وێنە؛ AFP
جیمی بافێت، گۆرانیبێژی ئەمریک. وێنە؛ AFP
نیشانەکردن جیمی بافێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جیمی بافێت، گۆرانیبێژ و ئاوزدانەری ئەمریکی، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی هونەرکەی دەکات.
 
ماڵپەڕی بافێت لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، جیمی لەنێو ماڵبات، هاوڕێ، میوزیکەکەی و سەگەکانیدا بە ئارامی کۆچی دوایی کرد، تا دوا هەناسەی ژیانی خۆی وەک گۆرانییەک ژیاوە و لە دوای مردنی زۆر کەس بیری دەکەن.
 
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ئەو هونەرمەندە لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە ژمارەیەک کۆنسێرتی هەڵوەشایەوە.
 
بافێت بە گۆرانی 'Margaritaville' پەیداکردبوو کە لە 1977 بڵاوکراوەتەوە. 
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا ئەو هونەرمەندەی بە "شاعیری بەهەشت" ناوبردووە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: "جەیمی؛ بیری هێناینەوە کە شتە سادەکانی ژیان چەندە گرنگن".
 
بافێت، لە ماوەی ژیانی هونەرییدا کە زیاتر لە 50 ساڵ بوو، 27 ئەلبوومی بەرهەمهێناوە، هەشت ئەلبوومی بڕوانامەی زێڕین و چوار ئەلبوومی بڕوانامەی پلاتینیۆمی وەک پڕفرۆشترین ئەلبووم بەدەستهێناون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە