ئاهەنگێک بۆ ئەخرەس لە هەولێر سازدەکرێت

03-09-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەخرەس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەخرەس، هونەرمەندی ئوردنی کە خۆی وەک گۆرانیبێژێکی سەربەخۆ دەناسێنێت و تێکست و ئاواز بۆ گۆرانییەکانی دادەنێت، بۆ یەکەمجار ئاهەنگێک لە هەولێر ساز دەکات.
 
بەها تەوالبە، خاوەنی کۆمپانیای (BMT)، بە رووداوی راگەیاند، بۆ یەکەمجار ئاهەنگێک بۆ ئەخرەس، هونەرمەندی ناسراوی ئوردنی لە هەولێر رێکدەخەن. گوتیشی، ئاهەنگەکە لە رۆژی 11ـی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەدەچێت.
 
تەوالبە، ئەوەشی خستەڕوو، هونەرمەند ئەخرەس لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات، لەوانەش گۆرانییە بەناوبانگەکانی وەک "لساتني جنبي"، "غالبا" و "سکابا".
 
روونیشیکردەوە، پێشتر ئاهەنگیان بۆ نەوال زوغبی و شامی و چەندین گۆرانیبێژی دیکەی عەرەبی لە هەولێر سازکردوون و پێشوازییەکی بەرچاویان لێکراوە.
 
ئەخرەس خەڵکی ئوردەنە. ڤیدیۆکلیپەکانی ملیۆنان بینەریان هەیە، بەتایبەتیش ڤیدیۆکلیپی "لساتني جنبي" کە زیاتر لە 112 ملیۆن بینەری لە یوتیوب تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.