رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند حەسەن ئەمین، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'دوورنەبە' بەشیوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکاتەوە.
حەسەن ئەمین، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە تێکستی ئەلند مزیرییە و لە ئاوازی خۆیەتی، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن نیوار عیسمەت و میکس و ماستەرینگی لەلایەن جودی حەمۆ کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە دوورکەوتنەوە لە ئەویندار دەکات، لە هەمانکاتتدا هیوای دووبارە بینینەوەیەتی، بە هەمان شێوە دوورکەوتنەوەی یەکجاریی و بێگەڕانەوەیە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە نێو سرووشتدا وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی مازن ئیسیانییە و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک لە بەرهەمهێنانی گۆرانییەکەدا هاوکار بووە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2023 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ