رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند کاروان هەورامی، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'دەیەڵڵا' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، ئەمەش لەدوای دابڕانێکی کورتی دێت لە کاری هونەری.
کاروان هەورامی، بە رووداوی راگەیاند، 'دەیەڵڵا' نوێترین بەرهەمیەتی و لە تێکست، ئاواز و دابەشکردنی میوزیکی کاوە ئیسماعیلییە و میکس و ماستەرینگی لەلایەن ئومێد راهرۆ کراوە. گوتیشی، لە کاری هونەری بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن 'N5 پیکچەرز' کراوە و لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب و هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. گوتیشی، بەنیازە لە ماوەی داهاتوودا بەرهەمی دیکە لە یوتیوبەکەی بڵاوبکاتەوە.
کاروان هەورامی بە گۆرانی 'دڵم تەنگە' ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد، دواتریش بە گۆرانی 'بەسە'، بەڵام بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوورکەوەتەوە و ئێستا دووبارە دەستی بە کاری هونەری کردووەتەوە.
کاروان هەورامی دوایین ڤیدیۆکلیپی لە 2020 بەناوی 'بێ خەم' لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ