شەیدا 'شەڤا تاری' بڵاودەکاتەوە

04-02-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند شەیدا
هونەرمەند شەیدا
نیشانەکردن شەیدا
A+ A-
رووداو دیجیتال

هونەرمەند شەیدا یەکێک لە هونەرمەندە چالاکەکانە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ و نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی 'شەڤا تاری' بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
 
'شەڤا تاری' لە تێکستی خالید عومەرە و لە ئاوازی هونەرمەند شەیدایە و کاری تۆمارکردن، میکس و ماسترینگی لەلایەن میلاد ئۆمەری کراوە و دەنگی ئامێری گیتار تێیدا زاڵە.
 
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە شەوی رابردوو 3ـی شوباتی 2023 بڵاوکرایەوە و لە دەرهێنانی هۆگر هادییە و لە کەناڵی تایبەتی شەیدا لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
دوایین بەرهەمی شەیدا بەناوی 'بەفر باری' بوو کە لە دەستپێکی زستانی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە و لە تێکستی شەڤەرش ژارۆ و ئاوازی شەیدا خۆیەتی.
 
هونەرمەند بەرهەمە نوێیەکەی بەبۆنەی دەستپێکردنی وەرزی زستان لە کەناڵی تایبەت بە خۆی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە و وێنەیەکی خۆی و بەفربارینی داناوە.
 
شەیدا ناوی تەواوی ئەحمەد رەمەزانە، ساڵی 1971 لە شاری عامودای رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە