ماهیر ئەمین گۆرانیی 'رەنجی بابە' بڵاودەکاتەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ڤیدیۆی گۆرانییەکە
ڤیدیۆی گۆرانییەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ماهیر محەممەد ئەمین، نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی 'جەرگی بابە' بڵاودەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەند ماهیر ئەمین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گۆرانیی "جەرگی بابە" ئامادەیە بۆ بڵاوکردەوە و بە ژیریی دەستکرد کلیپی بۆ کردووە.
 
ماهیر ئەمین گوتی: "هێمن رەشوانی، ئاوازی بۆ هۆنراوەکە داناوە و پێشنیازی کرد من گۆرانییەکە بڵێم."
 
"جەرگی بابە" هۆنراوەی مازیار فایەقە و چیا غەفووری، مۆسیقای بۆ داناوە و دلێر دلاوەر، کاری تۆمارکردن و میکسی بۆ کردووە.
 
ماهیر ئەمین، جگە لە گۆرانی ئەوینداری، بەرهەمی نیشتمانی و عیرفانیشی هەیە.
 
ماهیر ئەمین، لە رواندز لەدایکبووە، لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، چوار ئەلبووم و چەند گۆرانییەکی بە تاک بڵاوکردووەتەوە و بەشێکیان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهاتوون.
 
یەکێک لەو بەرهەمانەی دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا هەبوو، "سێوەخان" بوو و 21 ساڵ بەر لە ئێستا بڵاوکرایەوە. ماهیر ئەمین، لە 2014 بە میوزیک و دابەشکردنێکی نوێ بەرهەمی هێناوەتەوە.
 
هۆنراوەی 'جەرگی بابە'
 
لێم ببوورە گەر نەتوانم خەونەکانت بەدیبێنم
وەکو باوکێ، ژیانێکی ئاسوودەت بۆ بخوڵقێنم
 
بەشی خوایە من پێی ڕازییم، شەرم ناکەم لە هەژاری
چونکە نانم ڕەنجی شانە، نەوەک نانی شەرمەزاری
 
لێم ببوورە جەرگی بابە، من هەژارم، من هەژارم
بەڵام بەڵێن بێ نەهێڵم، تۆ وەک من بی کەسوکارم
 
ئەوەی پێمە هەر دەسکەوتی ڕەنجەشانی ئەم دەورەیە
بەشی ئەمڕۆم دەکا بەڵام، بۆ سبەینێ خوا گەورەیە
 
من هەمیشە وێڵم بەدوای پاروەنانی حەڵاڵەوە
تا بتوانم بەشی ژەمێک، بهێنمەوە بۆ ماڵەوە
 
لێم ببوورە جەرگی بابە، من هەژارم من هەژارم
بەڵام بەڵێن بێ نەهێڵم، تۆ وەک من بی کەسوکارم
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە