پێشبینی دەکرێت تابلۆیەکی فرانسێس بەیکن بە 9 ملیۆن پاوەند بفرۆشرێت

04-03-2025
پەسار فایەق
تابلۆی "Man with Glasses III"
تابلۆی "Man with Glasses III"
نیشانەکردن فرانسێس بەیکن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە یەکێک لە تابلۆکانی فرانسێس بەیکن، وێنەکێشی ئینگلیزی بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و نرخی پێشبینیکراوی 6 بۆ 9 ملیۆن پاوەندە.
 
تابلۆکە بەناوی "Man with Glasses III"ـە و بەیکن لە 1963 کێشاویەتی، ئەو کاتەی کە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی هونەری وێنەکێشان بووە.
 
بڕیارە سبەی چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، زیادکردنە ئاشکراکە لە خانەی کریستیز لە لەندنی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.
 
تابلۆکە وێنەی کەسێکی نە ناسراو لەخۆدەگرێت کە چاوێلکەی لە چاوە و لە چوار تابلۆدا بەو شێوازە کاری کردووە.
 
تابلۆکە ئێستا لە خانەی کریستیزی لەندەنە و بەردەستە بۆ بینین و بڕیارە لە لقی نیویۆرکی خانەکەش بخرێتەڕوو.
 
فرانسێس بەیکن، لە 22ـی کانوونی دووەمی 1561 لەدایکبووە، لە 9ـی نیسانی 1626 کۆچی دواییکردووە، فەیلەسووف، پیاوی دەوڵەت و شێوەکار بووە.
 
ئەو هونەرمەندە بە باوکی فەلسەفەی "ئەزموونگەرایی" دەناسرێت، لە 1597 بووەتە راوێژکاری ئیلیزابێتی یەکەم، شاژن ئینگڵتەرا. 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە