باربەرا راش لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

04-04-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن باربەرا راش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

باربەرا راش، ئەکتەری ئەمریکی کە لە پەنجا و شەستەکانی سەدەی رابردوو ناوبانگی پەیداکردبوو، لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
کلۆدیا کوان، کچی ئەو هونەرمەندە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوو کە لە جەژنی هەستانەوە کۆچی دواییکردووە، بەڵام وردەکاری زیاتری لەمبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.
 
کلۆدیا، لەبارەی دایکییەوە دەڵێت: لە دوایین شاژنەکانی هۆلیوودی کۆنە و دەڵێت، لە سەرسەخترین هەوادارانی دایکیەتی.
 
باربەرا راش، جگە لە سینەما، لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی و بەرهەمە شانۆییەکاندا رۆڵی گێڕاوە، لە 1950 لەگەڵ کۆمپانیای پارامۆنت گرێبەستی واژۆکردووە و لە هەمان ساڵدا رۆڵێکی بچووکی لە فیلمی "The Goldbergs" گێڕاوە.
 
دواتر لە فیلمی "Captain Lightfoot"، "Magnificent Obsession" و "World in My Corner" رۆڵیگێڕاوە، لە رێگەی فیلمی "It Came From Outer Space" خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بردووەتەوە.
 
لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بەناوبانگەکانی ئەو ئەکتەرە رۆڵی تێیدا گێڕاوە: زنجیرەی "Peyton Place"، "Peyton Place" و "The New Dick Van Dyke Show"ـن.
 
باربەرا راش، سێ جار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و جیابووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە