رووداو دیجیتاڵ
خەڵاتی رێزلێنانی چڵەخورمای زێڕین، دەبەخشرێتە مایکڵ دۆگلاس، ئەکتەری ئەمریکی کە پێشتر ژمارەیەک ناوی درەوشاوەی سینەما؛ خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە، لەوانەش جۆن پیێر لێیۆ و جودی فۆستەر.
خەڵاتەکە رێزلێنانە لە تەمەنێک چالاکی هونەریی ئەو ئەکتەرە و بڕیارە رۆژی سێشەممە 16ـی ئایاری 2023 لە 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان پێی ببەخشرێت.
بەم دواییە پۆستەری فەرمی خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بڵاوکرایەوە کە وێنەیەکی جاک گارۆفالۆ، ئەکتەری فەرەنسی لە فیلمی 'La Chamade' بە رەش و سپی لەخۆگرتووە.
ئەمساڵ ژمارەیەک فیلمی بەهێز بەشدارن، لەوانە 'Killers of the Flower Moon'ـی مارتن سکۆرسیزی، دەرهێنەری ئەمریکی، فیلمی ' Indiana Jones and the Dial of Destiny' و نوێترین فیلمی جۆنی دێپ بەناوی 'Jeanne du Barry' کە وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ دیاریکراوە.
چالاکییەکانی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، لە 16-27ـی ئایاری 2023 لە شاری کانی کەنار دەریایی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە جیهاندا دەناسرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ