رووداو دیجیتاڵ
'خنور' کورتەفیلمێکی نوێی کوردییە و باس له زیندووكردنه‌وه‌ی كو‌لتوورێكی كۆنی كورده‌واری دەکات کە پێشتر لە نێو بردراوە، کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و لە ماوەی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.
محەممەد مستەفا، دەرهێنەری فیلمەکە، بە رووداوی راگەیاند، كورته‌فیلمه‌کە به‌رهه‌می ماندووبونی كۆمه‌ڵێک گه‌نجی ماندووه، ده‌یانه‌وێت لەرێگەیم ئەم بەرهەمەوە، به شێوازێكی جیاواز له‌ناوبردنی كو‌لتووره جوانه‌كان بپارێزن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە باس له زیندووكردنه‌وه‌ی كو‌لتوورێكی كۆنی كورده‌واری ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزی نه‌رمه‌وه لەنێو بردراوه.
ئەم بەرهەمە لە نووسینی رۆماننووس نه‌به‌رد فوئاده، هیوا محەممەد یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و رەوا ئەحمەد بەڕێوەبەری وێنەگرتنە.
لە 'خنور'ـدا، ژمارەیەک ئه‌كته‌ری بەشدارن، لەوانە، ساوان خالید، هونەر حەسەن رەشید و بەیان ئەحمەد.
دەرهێنەری فیلم لەبارەی بڵاوکردنەوەی کورتەفیلمەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە دوای کۆتاییهاتنی بەرهەمهێنانی فیلمەکە، بڕیارە بۆ فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بنێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ