رووداو دیجیتاڵ
لەم هەفتەیەدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور چەند فیلمێکی نوێ پێشاندەدرێن و رکابەری یەکدی دەکەن، بە رادەیەک سێ لەو فیلمانە ریزبەندی یەکەم تاوەکو سێیەمیان بەدەستهێناوە؛ فیلمی پڕداهاتی هەفتەش، بەرهەمێکی ئەنیمەیشنە، هەروەها لە ریزبەندی پێنجەمیش فیلمێکی نوێ هەیە.
لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور، فیلمی ئەنیمەیشنی 'PAW Patrol: The Mighty Movie' توانی لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بێت و لە یەکەم هەفتەدا 23 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی کۆکردەوە.
فیلمەکە بەرهەمی 'پارامۆنت پیکچەرزە' و تەواوکەری بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمەکەیە کە لە 2021 بڵاوکرایەوە، چیرۆکەکەی لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزۆنی وەرگیراوە و بودجەی بەرهەمهێنانی 30 ملیۆن دۆلارە.
ریزبەندی دووەمی لیستەکە، بۆ یەکێک لە ترسناکترین زنجیرە فیلمەکانە، ئەویش زنجیرە فیلمی 'Saw'ـە بەناوی 'Saw X' کە دەیەمین بەشیەتی و داهاتی یەکەم هەفتەی 18 ملیۆن دۆلارە.
لە 2004 یەکێک لە بەشەکانی ئەم بەرهەمە ترسناکە بەناوی 'Saw' توانی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت.
فیلمی 'The Creator' کە بودجەی بەرهەمهێنانی 80 ملیۆن دۆلارە، لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکەدا دێت و داهاتی یەکەم هەفتەی 14 ملیۆن دۆلارە.
لە ریزبەندی چوارەمدا فیلمی 'The Nun II' دێت و داهاتی چوار ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە، لە ریزبەندی پێنجەمیش فیلمی 'The Blind'ـە دێت و داهاتی چوار ملیۆن و 100 هەزار دۆلارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ